یه‌كه‌ی ژمێریاریی یه‌كه‌كانی 70 و 80 خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بریاری رێكخستنەوەی یەكە ژمێریاریەكانی یەكەی حەفتا و 80 دەدات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە وەزارەتی پێشمەرگە بەگوێرەی نوسراوێك برَیاری داوە بەرێكخستنەوەی یەك یەكەی ژمێریاری هاوبەشی سەربازی بۆ یەكەی 70 و یەكەی 80
بەپێی بریارەكە یەك یەكەی هاوبەشی ژمێریاری بۆ سەرجەم هێزەكان خرایە سەر وەزارەتی پێشمەرگە بەو پێیەش تەواوی مووچەو بودجەی هەردوو یەكەكانی 70 و 80 لەرێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری بودجەو بەرنامەكان لەژێر ووردبینی فەرمانگەی چاودێری دارایی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت
ئاماژه بۆ كراوه له مادده‌ی سێ ناو یاسای ژماره 19 ی ساڵی 2007ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
به جێبه‌جێكردنیشی به‌پێی مادده 10ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه و ژمێركاری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه وردبینی و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به‌هه‌موو پێدوایستییه یاساییه‌كانه‌وه دروستده‌كرێت