زانیاری نوێ لەبارەی پارەكەی بەغدا و بڕینی رێژەی لە18%

ئابوری 24/09/2020

چاودێر
وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان، رای‌گەیاند، ئەم مانگە بارودۆخی‌ دارایی‌ باشترە و لێبڕینی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران لە 21% كەمكراوەتەوە بۆ 18%. هاوكات سەرەتای‌ هەفتەی‌ داهاتوو 320 ملیار دینار لەبەغداوە دەگاتە هەرێم.
بەپێی‌ ڕاگەیەنراوێكی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكومەتی‌ هەرێم،‌ لێبڕینی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانی‌ كوردستان لە 21% بووە بە 18%. و لێبڕینی‌ مووچەی‌ پلە تایبەتەكان هاوشێوەی‌ مانگەكانی‌ ڕابردوو دەبێت و 50% مووچەكانیان دەبڕێت.
بەپێی زانیارییەكان، سەرەتای‌ هەفتەی‌ داهاتوو 320 ملیار دینار لە بەغداوە، وەك بەشە پارەیەك بۆ مووچەی‌ فەرمانبەران دەگاتە كوردستان.
هاوكات، هێشتا پارەكەی بەغدا، نەگەیشتووەتە هەرێم و  لەبەرئەوەی هەینی و شەممە دەوامی دامەزراوەكان حكومەت پشووە، بۆیە هەفتەی داهاتوو پارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان.