قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاراستەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەكات

کوردستان 20/09/2020


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، بۆ كۆچی دوایی خاتوو پرشنگ، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەكات.

دەقی پرسەنامەكە...
هەڤاڵی بەڕێز كاك شێخ جەعفەر جێگری سە‌رۆكی هە‌رێمی كوردستان
هەواڵی ژیانئاوایی خاتوو پڕشنگ ڕەشید عەبدولكەریمی هاوژینی بەڕێزتان  لە دڵەوە خەمباری كردین، بۆ ئەم ماتەمە گەورەیە پرسەو  سەرەخۆشیتان ئاڕاستە‌ دەكەم‌و بەشداری خەمتانم.

كۆچكردوو، خاتوو پڕشنگ، ژنێكی تێكۆشەرو قوربانیدەری ڕێگای پێشمەرگایەتی بوو، هەمووكات سە‌رۆكمان هە‌ڤاڵ مام جەلال، وەك كەسێكی نزیك‌و متمانە‌ پێكراو مامەڵەی لەگەڵدا دەكرد‌و بە نمونەی ژنی سەلار باسی دەكرد.

جێگای خاتوو پڕشنگ بەهەشتی بەرین بێت‌و خوا سەبوری هەموولایەك بدات‌و ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران