سلێمانی.. شەش ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویدا

کوردستان 16/09/2020


چاودێر:

لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردودا شەش ڕوداوی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی  تۆماركراوە كە سێ ڕوداو لە ڕێگاكانی دەرەوەی شار و سێ ڕوداو لەناو شار، لەئاكامدا  دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو هاوڵاتیەكیش بریندار بوە.
دیمەنی یەكێك لە ڕوداوەكان لە سنوری قەزای چەمچەماڵ كە تێیدا هاوڵاتیەك گیانی لەدەستداو هاوڵاتیەك برینداربوو هەردوكیان بەڕەگەز عەرەب بوون.