عیراق یەكەمین وڵات دەبێت بۆ هاوردە كردنی ڤاكسینی كۆرۆنا

تەندروستی 06/09/2020


ئەمرۆ یەكشەممە حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاند: وڵاتەكەی لەپەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەمەبەستی هاوردە كردنی ڤاكسینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
تەمیمی لە لێدوانیكیدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن رایگەیاند: وەزارەتی تەندروستی چاوەروانی پەسەندكردنی ئەو ڤاكسینەیەی لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانەوە و پاش بریاردان و داننان بەسەركەوتنی ڤاكسینەكەدا عیراق یەكەمین وڵات دەبێت كە هاوردەی بكات.
ئاشكراشی كرد هاوردە كردنی هەر ڤاكسینێك پەیوەستە بەوەی لەجیهاندا بریار لەسەر پەسەند كردن و سەركەوتووی ڤاكسینەكەدا بنرێت و سەركەوتنی زامن كراوبێت 
راشیگەیاند:سەرجەم چارەسەر و دەرمانەكان و پشت بەستن بەو چارەسەرانە بەشێوەیەكی سەرەكی بەندە بەوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دانی پێدا بنێت 
تەئكیدیشی كردەوە ئەو دەرمان وچارەسەرانەی كە لەپرۆتۆكۆل و چارەسەرە جیهانیەكاندا دانی پێدانراوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بەبڕێكی زۆر هاوردە كراوەو دابینكراوە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا .