د. ئاشتی ئەحمەد: هە موو كەسێك توشی جۆرێك لە جۆرەكانی بالوكە دەبێت لەژیانیدا
چاودێر:
بالوكە نەخۆشیەكی گوازراوەی ڤایرۆسی پێستە و لەشێوەی گۆشتی زیاد لەسەر لەش دەردەكەوێت كە هەندێ جار ئازار و خوراندنی لەگەڵ دەبێت و زیاد لە 100 جۆری ئەم ڤایرۆسە هەیە، لەو بارەیەوە پزیشكێكی پسپۆڕ باس لەجۆرەكانی بالوكە و چارەسەرەكانی دەكات.
د.ئاشتی ئەحمەد سعید ،پسپۆری پێست وجوانكاری ، دەڵێت" بالوكە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی باوی پێستە كە بە هۆی human papilloma virus ەوەیە ، وە زیاد لە ۱٠٠ جۆر لەم ڤایروسە هەیە ,جۆری جیاواز لە بالوكە دروست دەكەن لەسەر پێستی هەموو لەش"
وتیشی،بالوكە بەشێوەی گۆشتێكی زیادەی نەرم یان ڕەق و زبر یان تیژ و بەڕەنگی پێست یان تۆختر دەردەكەوێت لە هەندێك شوێندا خوراندن یان ئازاری لەگەڵ دە بێت.
جۆرەكانی بالوكە
ئەو پسپۆڕە، باس لەوەش دەكات، بالوكە چەند جۆرێكی هەیە و لە چەند شوێنێكی جەستە دەردەكەوێت ئەویش:
* بالوكەی تە خت flat wartبە شێوەی بەرزبوەیەك تەخت وڕەنگی پێست یان تۆختر لەسەر ڕوخسار، لەسەر پشتی دەست و لە منداڵدا زیاترە یان لە كە سی بە تە مەندا.
*بالوكە ی باو common wart یە ئەم جۆرە لەسەر دەست وپەنجە زیاترە، بەڵام لەهەموو بەشێكی لەش دروست دەبێت.
*بالوكە ی بنی پێ planter wart ی ئەم جۆرە لە بنی پێ و زۆر جار ئازاری لەگەڵە
*بالوكەی زایەنی genital wart لەسەر پێستی ئەندامی زاوزێ و ڕووپۆشی ناوەوە دروست دەبیت بە شیوەی گۆشتیكی زیادە هەندێكجار كزانەوە و خوراندنی لەگەڵ دەبێت بەهۆی سێكسەوە دەگوێزرێتەوە.
د. ئاشتی ئاماژەبەوەش دەكات، هە موو كەسێك توشی جۆرێك لە جۆرەكانی بالوكە دەبێت لە ژیانییدا، بەڵام بالوكە بەگشتی لەو كەسانەدا كە بەرگری لەشیان كەمە یان چارەسەری كیمیاوی و كورتیزون وەردەگرن زیاترە.
وتیشی، بالوكە دەگویزرێتە وە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر یان لەهەمان كەسدا لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر لە ڕێگەی بەكارهێنانی شتومەك وجل و خاولی و گۆرەوی و گوێزان و سێكس.
چارەسەرەكان
ئەو پزیشكە لەبارەی چارەسەرەكانی ئەم نەخۆشیەوە دەڵێت"بە پێی جۆر و شوێنی بالوكەكە و تەمەنی كەسەكە یەكێك لەم چارەسەرانەی بۆ بە كاردەهێنریت
Salycilic acid TCA podophyllin imiquimod*.
*لابردنی بالوكە بە نەشتەرگەری یان بە كراندن و بە كۆتەری یان بە لیزەر یان بە كرایوپراپی.