زیاتر لە 100 دۆنم پاوان و رەز و باخ لە گوندی قامیش سووتا

کوردستان 10/08/2020


بەهۆی بۆردومانەكەی رۆژی هەینی فڕۆكەكانی توركیاوە بۆ سەر بنكەكانی پژاك لە گوندی قامیش زیاتر لە 100 دۆنم پاوان و رەز و باخی هاووڵاتیان سووتا.
چەند هاووڵاتییەكی قامیش بۆ چاودێر گوتیان: فڕۆكەكانی توركیا چیای بایلۆسەیان بۆردومانكرد لە رۆژی هەینی، بەهۆیەوە ئاگر لە چیاكەوە پەرەی سەند بەرە و پشتی گوندی دڕی و چیاكانی دۆڵان و برزووت و ئەحمەد ڕۆمی و زیاتر لە 100 دۆنم پوش و پاوان و رەزو باخ سووتاوە.

ئەو هاووڵاتیانە گوتیشیان: ئێستا وەرز و كاتی پێگەیشتنی بەروبومەكانی ئەمساڵە، بەڵام بۆردومانەوە ناتوانن بەرهەمەكانیان بچننەوە.

داواشیان لە پژاك كرد بنكە و بارەگاكانیان لە نزیك گوندەكان دوربخاتەوە و داواشیان لە حكومەتی هەرێم و ئیدارەی سلێمانی كرد سنوورێك بۆ بۆردومانی توركیا و بڵاوبونەوەی گەریلای پەكەكە و پژاك لە شارباژێڕ دابنێن.