عێراق

لە 24 سەعاتدا دوو هەزار توشبوی کۆرۆنا لە عێراق چاکبونەتەوە

04/08/2020

ئەمڕۆ 4/8/2020 وەزارەتی تەندروستی، ئاماری 24 سەعاتی رابردوی نەخۆشی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو بە پێێ ئامارەکە 83 کەس لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە عێراق گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات لە ئامارەکەدا رونکراوەتەوە: 2836 توشبوی نوێ تۆمارکراون و 1992 توشبوش چاکبونەتەوە.