پەرلەمانتارێك داوای كۆبونەوەی 3 سەرۆكایەتیەكە دەكات لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە

عێراق 03/08/2020


پەرلەمانتار مەنسور بعێجی رایگەیاند هەڵبژاردنی پێش وەخت بەگوێرەی دەستور هەنگاویەكە بە ئاراستەی درووست و داواشی لەهەر سێ سەرۆكایەتیەكە كرد كۆبونەوەیەك سەبارەت هەڵبژاردنەكان سازبكەن
بعێجی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەخت هەنگاویەكی دروستە بەمەبەستی بەهێزكردنی پرۆسەی سیاسی لە وڵات بە تایبەت پاش ئەو خۆپیشاندانەی لە شارەكان ئەنجامدران لەدژی نەبونی خزمەتگوزاریە بنەرەتیەكان
روونیشیكردوەتەوە ئێمە پشتیوانی لە هەڵبژاردنی پێش وەخت دەكەین پاش تەواو كردنی هەنگاوە دەستوری ویاسایەكان و رەخساندنی رەوشێكی لەبار بە گۆێرەی یاسا و دەستوری عیراق بەشێوەیەك كە هەڵبژاردنێكی پاك وبێگەرد سازبكرێت.
وتیشی چەندین هەنگاو هەن پێویستە یەكلای بكرێنەوە ئەویش یەكلایكردنەوەی یاسای هەڵبژادنەكانە لە نێو پەرلەمان ودەنگدان لەسەر ئەندامانی دادگای فیدراڵی بەمەبەستی پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.
هیواشی خواست هەموو لایەنەكان بەرژەوەندی وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندیە تایبەتەكانەوە ودووركەوتنەوە لەدرووستكردنی قەیرانی كە خزمەت بەهیچ لایەنێك ناكات وزیان بەهەمووان دەگەێنێت 
ئەو پەرلەمانتارە داواشی لەهەر سێ سەرۆكایەتیەكە كرد لەسەر مێزی دانوستان دانیشن و لە زوترین كاتدا بگەنە بڕیارێكی یەكلاكەرەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێش وەخت.