نزیکی چوار هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

عێراق 28/07/2020

چاودێر:

 

وەزارەتى تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا نزیکی چوار هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە.

 

وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا  سێ هەزار و ٩١٨ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو ماوەیەدا دوو هەزار و ٧٤٧ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران و ٧٧ تووشبووش گیانیان لەدەستدا.