پۆلیسی فیدڕاڵی ڕوونکردنەوە لەسەر ڕێگری لەچوونی هاوڵاتییانی هەولێر بۆ کەرکوک دەدات

عێراق 28/07/2020

چاودێر:

 

پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق ڕایگەیاند، هیچ ڕێگرییەک لەهاوڵاتییانی هەولێر نەکراوە، بۆئەوەی بێنە ناو شاری کەرکوکەوە.

 

پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق هەموو ئەو هەواڵانەى ڕەتکردەوە، کە باس لەڕێگریکردن لە هاوڵاتییانی هەولێر بۆ کەرکوک دەکات و بەناڕاست وەسفی کرد.

 

لەڕوونکردنەوەیەکدا ئەوەی خستۆتەڕوو، ڕێگەی هاتنەناوەوەی هەموو هاوڵاتییان بۆ کەرکوک کراوەیە و پۆلیسی فیدڕاڵی لەخزمەتیاندایە.