نرخی نەوت دادەبەزێت

ئابوری 27/07/2020


ئەمرۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزی هۆكاری دابەزینی بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەك  گرژی و ئاڵۆزیەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین لەلایەكی دیكە دەگەرێتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ 43.46 دۆلارو نرخی نەوتی خاوی تیكساس بۆ 41 دۆلار داەبەزی.
داەبەزینی نرخی نەوت كاریگەری لەسەر بازاری دراوو بەشێوەیەكی فراوان لە ئاسیا درووستكردوە هۆكاری دابەزینەكە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی گرژیەكانی نێوان هەردوو گەورە وڵاتی ئابووری جیهان پاش داخستنی هەردوو كونسوڵخانەی وچیندۆو هیوستن.
بەهۆی كەمكردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت نەوتی خاوی برنت چوار جار لەمانگی تەموز و نەوتی خاوی ئەمریكی سی جار بەرزبوونەوەی بەخوەوە بینی .
لە چارەكی دووەمی ئەمساڵ تا رادەیەك خواست لەسەر نەوت زیادی كرد ئەوەش فاكتەرێكی باش بوو بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
بەڵام لە ئێستادا چەند كۆسپێك هاتوەتە رێگەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بەتایبەت پاش ئەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا چالاكییە ئابوریەكانی خۆی لە ئەمریكا و چەند بەشێكی جیهان راگرت.