نزیکی ٤ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چابوونەوە

عێراق 14/07/2020

چاودێر:

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣ هەزار و ٧٨٤ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣ هەزار و ٧٨٤ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە، کە ئەمە یەکەمجارە بەم  ڕێژە زۆرە تووشبووی کۆرۆنا چاکبنەوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، كۆی گشتی چاکبووکان گەیشتە ٥٠ هەزار و ٧٨٢ کەس.