ئایا تەندروستە ترێ بەناوكەكەیەوە بخورێت؟
چاودێر:
ناوكی ترێ لەزۆر بەی جۆرەكانی ترێدا هەیە و دەوڵەمەندە بەڤیتامین A و E و هەروەها سەرچاوەیەكی باشی ماددەی خۆراكی بۆلەش دابین دەكات، هەربۆیە پێیویست ناكات كاتێك ترێ دەخون ناوكەكەی فڕێبدەن، لەبەرئەم سودانەی:
* ناوكی ترێ دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسان فلاڤۆنۆید و میلاتۆنین، كەبەسودە بۆ ئەوكەسانەی كێشەی دڵ و مێشكیان هەیە .
* سوڕی خوێن چالاك دەكات و كوالیتی خەویش باشتر دەكات.
*سەرچاوەیەكی باشی ئۆمێگا 3 و ڤیتامین C یە.
* بەهۆی هەبونی تایبەتمەندی دژە خەستی خوێن(blood thinning) باشترە ئەو كەسانە زۆری لێ نەخۆن كە چارەسەر وەردەگرن بۆ خەستی خوێن وە یان نەخۆشی خوێن بەربونیان هەیە.