موچەی ئەم وەزارەت وشوێنانە دابەشدەكرێت

ئابوری 13/07/2020


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی مانگی شووباتی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە 
بەگویرەی خشتەكە بریارە ئەمرۆ دووشەممە 13 /7 / 2020 موچەی ژمارەیەک وەزارەت و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویكردوەتەوە رۆژی دوشەممە 13-7-2020 موچەی وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار، كاره‌با، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها هەر  ئەمڕۆ موچەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران دابەش دەکرێت، بڕیاریشە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دابەشبکرێت.