عیراق داوا لەكۆمەڵی نیودەوڵەتی دەکات سنورێك بۆ پێشێلكاریەكانی توركیا دابنێت

عێراق 13/07/2020


بە بیانووی راوەدونانی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پە كەكە" توركیا بەردەوامە لە پێشێلكردنی خاك و سەروەری عیراق.
سەرباری هۆشداریەكانی بەغدا ، توركیا بەردەوامە لەتۆپبارانكردنی چەند گووندو ناوچەیەك لە سنوری قەزای زاخۆ لە كوردستانی عیراق 
بەگوێرەی لێدوانی هاوڵاتیانی ناوچەكە شەڕوپێكدانێكی قورس لەنیوان هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای تورك روویداوەو هێزەكانی توركیا فرۆكەی جەنگی تۆپ وتانكی لەو شەڕانەدا بەكاردەهێنێت 
تۆپبارانی كردنی ئەو گوندوناوچانەی لەلایەن سوپای توركیاوە بوەتە هۆی ئاوارەو دەربەدەر بوونی گوندنشینان هەروەك زیانێكی زۆریشی بە دانیشتوانی ئەو ناوچە وگوندانەی هەرێمی كوردستان گەیاندوە 
لە دوو رۆژی رابردوودا سوپای توركیا هێزی زیاتری رەوانەی خۆرهەڵاتی ناوچەی زاخۆ كردوە.
توركیا بەم هەنگاوانەی دەیەوێت هەژموون و دەسەڵاتی خۆی لەناوچەكەدا زیاتر بكات و هێزەكانی خۆی لە سنوری نێوان عیراق و توركیا جێگیربكات 
ئەم پەرەسەندانەی توركیا بوەتە هۆی پەرەسەندنی گرژیەكانی نێوان بەغداو ئەنقەرە ئەوە پێشێلكاریانەی توركیا عیراقی ناچاركرد داوا لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی بكات سنورێك بۆ ئەو كارانەی توركیا دابنرێت كە ماویەكە ئەنقەرە گرتوێتێەبەر