ژمارەیەك بەرپرس لەسەر دەمامك دەدرێنە دادگا

عێراق 12/07/2020

چاودێر: دەستەی نەزاهەی حكومەتی ناوەندی گەندەڵیەكی گەورەی تەندروستی پارێزگای موسەنا ئاشكرا دەكات، كە ژمارەیەكی زۆر دەمامكیان بەنرخێكی گران كڕیوە.
لەبەیاننامەكەی دەستەی نەزاهەدا هاتووە، بەڕێوبەری پێشووی تەندروستی موسەنا ولیژنەی كڕین و فرۆشتن ژمارەیەكی زۆر دەمامكی جۆری ئێن 95 یان كڕیوە بەنرخێكی گران.

هەربەپێی ئەوراگەیەنراوە: نرخی هەردەمامكێك 33 هەزار دینار بووە.