بڕیاری جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە درا
چاو‌دێر
ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوە و تێیدا بڕیار لە بارەی جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی ئەو وەزارەتە دراوە لە ماوەیەکی دیاریکراودا.
لە ڕاگەیەندراوێکی حکومەتدا لەو بارەیەوە هاتووە: دواى ڕاگۆڕینه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به چاكسازى له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لایه‌ن بەشداربوانی کۆبوونەوەکە، بڕیار دراوە به پێی پلانێكی زه‌مه‌نی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به چاكسازى جیبه‌جێ بكرێن، له بواره‌كانی یه‌كخستن و ڕێكخستنی یه‌كه ژمێریارییه‌كان، ڕێكخستنی هه‌یكه‌لیه‌ت و میلاكی وه‌زاره‌ت و پله‌ى سه‌ربازى، بابه‌ته‌كانی خانه‌نشینی و دۆسییه‌ى شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان به پێی یاساى چاكسازى و پڕۆژه‌ى هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
کۆبوونەوەکە لە ڕێگەی ڤیدۆکۆنفرانسەوە بەڕێوە چوو.