"ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا دوورە"
چاودێر
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەو شێوازەی ئێستا دەگوزەرێت ئەگەری ڕێکكەوتنی هەرێم و بەغدا دوورە، سەرچاوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دەڵێت دیار نییە كەی وەفدی هەرێم دەچێتەوە بەغدا.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پێم وا نییە هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن، هەرێمی کوردستان دەبێت بە مەرجەکانی بەغدا ڕازی بێت بۆ ڕێککەوتن، بەڵام ناتوانێت مەرجەکان جێبەجێ بکات.
دەشڵێت: "لە کۆتا سەرداندا کە شاندەکەی هەرێم هاتنەوە، هەندێک شتیان وت سەبارەت بە ڕێککەوتن بۆ دڵخۆشکردنی خەڵک بوو، بەڵام من بەدواداچوونم کرد هیچ ڕاست نەبوون و تاوەکو مەرجەکان جێبەجێ نەکەن ڕێککەوتن ناکرێت، هەر لەبەر ئەوەشە تا ئێستا شاندەکە نەچوونەتەوە بەغدا."