ئەمڕۆ بەردی بناغەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی دادەندرێت
چاودێر
لە مەراسیمێک بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەردی بناغەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی دادەندرێت و دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ دەکرێت و لە لایەن گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوانەوە جێبەجێ دەکرێت.
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە ٣٢ کیلۆمەتر دەبێت، لە تاسڵوجەوە دەست پێ دەکات تا گوندی دەمرکان.