وەزارەتی تەندروستی رۆژی یەكشەممە 2125 تووشبوو بەكۆرۆنا تۆماركراوە.

عێراق 06/07/2020


وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە رۆژی یەكشەممە 2125 تووشبووی نوێ بە كۆرۆنا ڤایرۆس تۆماركراوە هەروەك ئاشكرای كردوە كە 1940 تووشبوو چاكبونەتەوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندرووستی رۆژی یەكشەممە لە تاقیگەكانی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی 2125 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا ڤایرۆس تۆماركراوە كە لەو ژمارەیە 294 تووشبوو لە رەسافە و 158 تووشبوو لە كەرخ و 159 تووشبوو لە نەجەف و 176 تووشبوو لە سلێمانی و 25 تووشبوو لە هەولیر و 3 تووشبوو لەدهۆك و 146 تووشبوو لە كەربەلا و 41 تووشبوو لە كەركوك و 65 تووشبوو لە دیالەو 86 لە واست و 137 لە بەسرەو 100 تووشبوو لە میسان و 47 تووشبوو لە حلەو 159 لە دیوانیە و 357 تووشبوو لە ناسریە تۆماركراون هەروەك 1940 تووشبوو لە هەڵگرانی ڤایرۆسە لە عیراق چاكبونەتەوە كە لەو ژمارەیە 225 تووشبوو لە سلێمانی و32 تووشبوو لەهەولیر و 11 تووشبوو لە دهۆك و 32 تووشبوو لە كەركوك چاكبونەتەوە 
هەر بەگویرەی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی 105 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە كە لەو ژمارەیە 9 كەس لە سلێمانی و 4 كەس لە كەركوك بوە
لەسەرتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراق تا ئێستا 60هەزارو 479 تووشبوو تۆماركراوە لەو ژمارەیە 33هەزارو 17كەس چاكبونەتەوەو 2هەزارو 473 كەسیش گیانی لەدەستداوە.