پاتریۆتەكەی ئەمریگا گەیشتە بەغدا

عێراق 05/07/2020


چاودێر: ئەمریكا چەكی دژە فڕینی پاتریۆت لەناوچەی سەوزی ئەمریكا جێگر دەكات و تەنانەت ئەزمونیشی كردوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوبارەیەوە بەمیدیا جیهانیەكانی وتووە:" ئەمریكا بەشێوەیەكی شاراوە لەچاوی رای گشتی بەڵام بەئاگاداری حكومەتی عیراق چەكی پاتریۆتی لەناوچەی سەوزی بەغدا جێگركردوە.

رونیشكردوەتەوە: تەنانەت ئەزمونیشی كراوەو چەند جارێك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەكارهێنراوەو دواتر لەلایەن موشەكەكانی پاتریۆتەوە پێكراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە:" ماوەیەك هەست بە دەنگی تەقەكردن و هاویشتنی موشەك لەناوچەی سەوز دەكرێت و تەنانەت موشەكی گروپە چەكدارەكانیشی پێكاندوە.