تووشبوانی کۆرۆنا لە عێراق ٦٠ هەزار کەسی تێپەڕاند

عێراق 05/07/2020

چاودێر

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند،"لە دوێنێوە 11711 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام دراوە، لەو ژمارەیەش 2125 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوە."

ئاماژەی بەوەش كرد، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1940 تووشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە و 105 تووشبووش گیانیان لە دەست داوە.

سەبارەت بە كۆی گشتیی تووشبوان و قوربانیانی كۆرۆنا ئاشكرای كرد، تا ئەمڕۆ 60479 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 33017 هاووڵاتی چاك بوونەتەوە و 2473  كەسیش گیانیان لە دەست داوە.