لەدژی بڵاوكردنەوەی كاریكاتێرێك خۆپیشاندانێك لە ناوچەی سەوز ئەنجامدرا

عێراق 05/07/2020


ئەمرۆ یەكشەممە دەیان هاوڵاتی لە شاری بەغدا لەبەردەم دەروازەی ناوچەی سەوز گردبوونەوەیەكیان سازكرد لەدژی بڵاوكردنەوەی كاریكاتێرێك كە لەرۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاوكراوەتەوە 
كەناڵی سۆمەریە نیوز بڵاویكردوەتەوە كە ئەمرۆ یەكشەممە بەدەیان هاوڵاتی خۆپیشاندانی نارەزایەتیان سازكردوە لە بەردەم دەروازەی ناوچەی سەوز لەدژی بڵاوكردنەوەی كاریكاتێرێك كە سووكایەتی كردوە بە عەلی سیستانی مەجەعی باڵای شیعەكان 
بەگوێرەی سەرچاوەكە هێزە ئەمنیەكان ئاویان بەكارهێناوە بەمەبەستی بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەران و تەئكیدیشی كردوەتەوە لە نێوخۆپیشاندەران بریندار هەیە 
لەچەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت كاریكاتێرێكی بڵاوكردوەتەوە وشیعەكان ئەو كاریكاتێرەیان بە سووكایەتی كردن بە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان وەسفكردوە.