پەرلەمانتارێكی عیراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران كە مووچەكانیان دواناكەوێت

ئابوری 05/07/2020


پەرلەمانتار محەمەد دەراجی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: بەهیچ شیوەیەك مووچەی فەرمانبەران لە 3 مانگی داهاتوودا دواناكەوێت
راشیگەیاند ئەوان چاوەڕوانی پلانی چاكسازیی وەزیری دارایی دەكەن كە بەڵێنی داوە چارەسەری قەیرانی دارایی و ئابوری دەكات. 
دەراجی تەئكیدی كردەوە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران دوورە لە راستیەوە و بانك رۆژانە پارە ئاڵوگۆڕدەكات و یاسای قەرزی ناوخۆیش مووچەی فەرمانبەران پڕدەكاتەوە 
روونیشیكردوەتەوە ئەو پارەی لە بانكی ناوەندی هەیە تەرخانكراوە بۆ مووچە و داوایان لە بانكی رافدین و رەشید و تی بی ئای كردوە دەست بەدابەشكردنی مووچە بكەن  
تەئكیدیشی كردەوە كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرن دروست نابێت لە 3 مانگی داهاتوودا و ئێمە چاوەروانی نرخی نەوت و پلانە چاكسازیەكەی وەزیری دارایی دەكەین كە بەڵێنی داوە پێشكەشی پەرلەمانی بكات.