خوێندكاران لە بەردەم وەزارەتی پەروەردە خۆپیشاندان دەكەن

عێراق 05/07/2020


ئەمرۆ یەكشەممە دەیان خوێندكاری دەرەكی خۆپیشاندانێكیان سازكرد لەبەردەم باڵەخانەی وەزارەتی پەروەردە لە بەغدای پایتەخت
خوپیشاندانەكە لەدژی دواخستنی تاقیكردنەوەی خوێندكارە دەرەكیەكان بوو بۆ ساڵی داهاتو.
خۆپیشاندەران داوایان لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كرد بێتە سەرخەت و تاقیكردنەوەی بەرایی هەڵوشێنێتەوەو تا ئەوانیش دەرفەتی بەشداری كردنیان هەبێت لە تاقیكردنەوەی نیشتیمانی هاوشێوەی هاوپۆلەكانیان لەخوێندكارانی شەشەمی ئامادەیی.
وەزارەتی پەروەردەی عیراق رۆژی 8ی مانگی ئابی داهاتووی دیار كردوە بۆ دەستپێكردنی تاقیكردنەوەی نیشتیمانی بۆ پۆلە كۆتایەكانی قۆناغی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2019 /2020