چەمچەماڵ.. حەوت تووشبووی نوێ تۆماركران

کوردستان 02/07/2020

چاودێر: حەوت تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەچەمچەماڵ تۆماركران و تووشبوویەكیش گیانیلەدەستدا.

دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، تووشبوویەکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا کە پیاوێکی تەمەن 70 ساڵە و دانیشتووی شاری کەکوکە، بەداخەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
ووتیشی، هەر ئەمڕۆ حەوت نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چەمچەماڵ دەستنیشانکرا، کە 5 پێنج پیاو و دوو ئافرەتی تەمەن (68 , 65, 62, 55, 43, 36, 35) ساڵە ،کە دوو تووشبوویان دانیشتووی ناحیەی تەکیەی کاکە مەند و ناحییەی سەنگاوە و ئەوانی تر چەمچەماڵ .