گۆڕان: داهاتی حکومەت لەوەی ئێستا زیاترە بەڵام نایەتە خەزێنەی حکومەتەوە

کوردستان 01/07/2020

دوای کۆبونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و گۆڕان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا هەردولا تەوەرە کۆبونەوەکەیان خستەڕوو.

لەو کۆنفرانسە رۆژنامەنوسیەدا هەردولا جەختیان لەوەکردەوە دەستکاریکردنی موچەی فەرمانبەران، چاکسازی نیەم بەڵکو چاکسازی دەبێت لە نەوت و خاڵە سنوریەکان داهاتدا بکرێت.

هاوکات دەرباز محەمەد، رایگەیاند: بزوتنەوەی گۆڕان بە ئاشکرا دەڵێت داهاتی حکومەت لەوە زیاترە کە ئێستا هەیە، بەڵام نایەت خەزێنەی حکومەتەوە.