بەژمارەیەك سەرنشینەوە كەوتە ناو سیروانەوە
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 30-6-2020، ئۆتۆمبێلێك كه‌وته ناو ده‌ریاچه‌ی سیروانه‌وه و له ئه‌نجامدا یه‌كێك له‌سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه، كه منداڵێكه، خنكا.
پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر رووداوه‌كه رایگه‌یاندوه، ئه‌و منداڵه‌ی له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا خنكاوه، ته‌مه‌نی چوار ساڵانه و دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه.
هه‌روه‌ها ته‌رمی منداڵه‌كه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له‌ناو ده‌ریاچه‌ی سیروان ده‌رهێنراونه‌ته‌وه، ته‌رمه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه له بنكه‌ی پۆلیسی سیروان كراوه‌ته‌وه.