یەكەمین ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنرێت

ڕاپۆرت 29/06/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
سوپای چین گلۆپی سەوزی بۆ هەڵدەكرێت بۆ بەكارهێنانی یەكەمین ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئەم ڤاكسینە لەلایەن كۆمپانیای "كامسینۆ بایۆلۆجیكس" بە هاوكاری یەكەی تۆێژینەوەی سەربازی بەرهەم هێنراوە ،پاش تاقیكردنەوەی لەسەر تووشبوان دەركەوت پێكەوتەیەكی بێ زیان و كاریگەرە.
ڤاكسینەكە ناونراوە " ئەی دی 5 ئین كۆف" یەكێكە لەو هەشت ڤاكسینەی كە كۆمپانیا و توێژەرانی چین پەرەیان پێداوە ورەزامەندیان وەرگرتوە ئەو ڤاكسینە لەسەر تووشبووان تاقیبكرێتەوەو بەكاربهێنرێت هاوكات كەنەدا رەزامەندی نیشانداوە لە وڵاتەكەی ولەسەر تووشبووان تاقیبكرێتەوە.
كۆمپانیای" كانسینۆ بایۆلۆجیكس" بڵاویكردوەتەوە لیژنەی ناوەندی سەربازی چین رەزامەندی نیشانداوە سوپا ئەو ڤاكسینە بۆ ماوەی یەك ساڵ بەكاربهێنێت
ڤاكسینەكە بەرهەمی كۆمپانیاكەو پەیمانگەی پەكین ە بۆ تەكنەلۆژیایی ژیانی كە سەر بە ئەكادیمی زانستی پزیشكی سەربازیە.
كۆمپانیاكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە لە ئێستادا ئەو ڤاكسینە بۆ سەربازان بەكاردەهێنرێت و ناتوانرێت بەبی رەزامەندی كارگێڕی پشتیوانی ئاستی بەكارهێنانی فراوان تر بكرێت.
كۆمپانیاكە تەئكیدی كردوەتەوە تاقیكردنەوەكان بە دوو قۆناغ بوو لەسەر نەخۆشی سەر قەرەوێڵەكان لە نەخۆشخانەكان تاقیكراوەتەوە ودەركەوتوە ڤاكسینەكە رێگە لە تووشبوون دەكرێت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڵام تا ئێستا لە رووی بازرگانیەوە ناتوانرێت زامنی سەركەوتنی ڤاكسینەكە بكرێت چونكە تا ئێستا رەزامەندی بازرگانی بۆ هیچ حۆرە ڤاكسینێك نەكراوە. 
لە ئێستادا 12 ڤاكسین لەسەر مرۆڤ تاقیدەكرێتەوە لەكۆی 100 ڤاكسین كە لە جیهاندا بەرهەم هێنراوە. 
سەرچاوە/ سكای نیوز