عیراق یاسایەكی نوێ دادەرێژێت بۆكەمكردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت

ئابوری 08/06/2020


عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند: عیراق بە گروپی ئۆپیكی راگەیاندوە پابەندن بە كەمكردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت بەڵام داواشی كردوە دۆخی ئابوری عیراق لەبەرچاوبگیرێت لەكاتی دابەشكردنی قورسایی هەركەمكردنەوەیەك لەداهاتوودا
وەزیری دارای عیراق باسی لەوەكردوە عیراق لەهەوڵدایە بۆ دانانی یاسای نوێ لە ئایندەدا سەبارەت بە دابەشكردنی قورسایەكانی سەر وڵاتانی ئەندام لەو رێكخراوە و رەوشی ئابوری و ئاستی بژێوی عیراق لەبەرچاوبگیرێت.
رێكخراوی ئۆپیك و گرووپی ئۆپیك+ رۆژی شەممەی رابردوو رێككەوتن لەسەر درێژكردنەوەی بەرهەم هێنانی پێوانەیی نەوت تا كۆتایی مانگی تەموز
رێكخراوەكە داوایان لە نایجیریا و عیراق كردوە بڕی بەرهەم هێنانی نەوت زیاتر كەمبكەنەوەو قەرەبوو ئەو بەرهەمە زیادەیە بكەنەوە كە لەمانگی ئایار و حوزیران بەرهەمیان هێناوە  و پێویستە بڕی بەرهەم هێنان كەمبكەنەوە تا مانگی ئەیلول.