توركیا لە هەوڵی دەستگیركردنی كوڕەكەی قەزافییە

کوردستان 03/06/2020


توركیا هەوڵ دەدات بۆ دەستگیركردنی سەیف موعەمەر قەزافی كوڕی سەرۆكی پێشووی لیبیا كە داواكراوە لەلایەن دادگای نێودەوڵەتییەوە لە لاهای.
ئاژانسی نوفای نیمچە رەسمی ئیتالیا لەسەری چەند كاربەدەستێكی ئاسایشی قەزافیەوە ئاشكرایكردووە كە ئەو هەوڵانەی توركیا بونیان هەیە دوای ئەوەی دادگای لاهای داوای راستەوخۆی لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە لەگەڵ ئەنقەرە بۆ دەستگیركردنی ناوبراو.
لای خۆیەوە رۆژنامەی مەرسەدی لیبی بڵاویكردەوە كە توركیا دەستپێشخەری كردووە بۆ داواكەی دادگای لاهای و دەستیپێكردووە بە بەكارهێنانی فڕۆكەی چاودێری و گەڕان بە دوای قەزافیدا.
لەو چوارچێوەیەشدا فڕۆكە چاودێرییەكانی توركیا بینراون لە كەناراوەكانی خۆرئاوا لە رۆژانی رابردوودا.
دادگای لاهای پەنای بۆ توركیا و ئەوروپا بردووە دوای ئەوەی تیمی پارێزەرانی قەزافی گوتیان دۆسێیەكە تایبەت نییە بە دادگاییكردنی لەدوای لێخوشبوونی لەلایەن پەرلەمانی لیبیاوە لە توبرق.