پۆلیسی ئەمریكا چ جۆرە چەكێك لەدژی خۆپیشاندەران بەكاردەهێنێت؟

ڕاپۆرت 01/06/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
بە ئامانجی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران، پۆلیسی ئەمریكا چەندین رێگەیان گرتوەتە بەر یەكێك لەو ڕێگەیانە بەكارهێنانی بۆمبی دەنگییە كە بە تازەترین چەكی كاریگەر دادەنرێت بۆ بێزاركردنی خۆپیشاندەران وناچاركردنیان بۆ چۆڵكردنی مەیدانی خۆپیشاندانەكان.
پۆلیسی ئەمریكا بەشێوەیەكی چڕ بۆمبی دەنگییان بەكارهێناوە لەدژی ئەو خۆپیشاندانانەی كە شەقام و چەندین شاری ئەمریكا گرتوەتەوە لەدژی كوشتنی پیاوێكی رەش پێست لەلایەن ئەفسەرێكی پۆلیسەوە لە ویلایەتی مینیسوتا 
لەگەڵ دەستپێكردنی بریاری قەدەغەی هاتوچۆ هێزەكانی پۆلیس لە ویلایەتی مینیسوتا بۆمبی دەنگییان لەدژی خۆپیشاندەران بەكارهێنا و هەروەك لە چەندین شاری دیكەی ئەمریكا پۆلیس بۆمبی دەنگی یان لەدژی خۆپیشاندەران بەكارهێنا.
بەتەنها بۆمبی دەنگی لەلایەن پۆلیسەوە بەكارنەهێنراوە بەڵكوو خۆپیشاندەران بەبۆمبی دەنگی هێرشیان كردوەتە سەر بارەگای كەناڵی " سی ئێن ئێن" بۆمبی دەنگییان فرێدایە نێو ئەو بینایەوە كە هێزەكانی پۆلیسی تێدابوو.
بۆمبی دەنگی چییە؟
بۆمبی دەنگی ئەو جۆرە چەكەیە كە سوپای بەریتانیا لە شەسەتەكانی سەدەی رابردوو پەرەی پێداوە تا هێزەكانی پۆلیس لە خۆپیشاندان و نارەزایەتیەكاندا لەدژی خۆپیشاندەران بەكاری بهێنن و خۆپیشاندەران تووشی كەڕی وهەندێك جار دەبێتە هۆی كوشتنی خۆپیشاندەران وهەندێك جاریش دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بینین و بیستن بەشێوەیەكی كاتی چونكە تەقینەوەی ئەو بۆمبانە هێزی دەنگی تەقینەوەكە دەگاتە 160 بۆ 180 دیسیل كە ئەوەش لەتوانای بەرگە گرتنی هەستی گوێگرتنی مرۆڤ بەهێزترە
 لەكاتی گفتوگۆكردنی ئاسایی نێوان دووكەس هێزی دەنگی نزیكەی 60 دیسیبل و لەكاتی هاواركردنیش ئەو هێزە دەگاتە 110 دیسیبل وبەهێزی دەنگی هەورە گرمە دەگاتە 120 دیسیبل ودەنگی باران بارین 50 دیسیبل 
تەقینەوەی بۆمبی دەنگی دەبێتە هۆی كەڕ كردنی كاتی قوربانیەكە و هاوسەنگیش لەدەستدا.
رێكخراوی پزیشكان بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردوەتەوە بۆمبی دەنگی مادەی تەقەمەنی جۆری ماگنیسیۆمی تێدایە كە لەرێگەی بڵێسەیەكەوە دەتەقێتەوەو ماوەی چەند چركەیەك گری هەیە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی رێكخراوەكە  لە ساڵی 2015 زیاتر لە 50 برینیداری مەترسیدار تۆماركراوە بەهۆی بەكارهێنانی بۆمبی دەنگی لەدژی خۆپیشاندەران و بوەتە هۆی كووشتنی چەند خۆپیشاندەرێك
سكای نیوز 
.