پایتەخت لەمەترسیدایە

عێراق 28/05/2020

چاودێر: پارێزگای بەغداد هۆشداری دەدات لە فراوانبوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆناو بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان.

 محەمەد جابر عەتا پارێزگای بەغداد رایگەیاندوە:" دۆخی بەغداد لەمەترسیدایەو تەنها بەیەك شێوە دەتوانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت".
رونیشكردوەتەوە:" پێشتر بەشێوەیەكی بەشی قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا، كە بەهۆی هاتنە ناوەوەی خەڵك بۆ شارەكە ژمارەی تووشبووان زیادی كردوە".
جەختیكردوەتەوە:" تەنها بەڕێگەی قەدەغەی گشتی واتە تەواوی پارێزگای بەغداد دەتوانرێت رێگە لەتەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگیرێت".