لەهەولێر نۆ کەسی تر تووشی کۆرۆنابوون

کوردستان 27/05/2020

چاودێر: وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تووشبوونی نۆ کەسی تری لەسنوری پارێزگای هەولێر بەکۆرۆنا راگەیاند.

 

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پیاوێكی تەمەن ٣٨ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٣٩ و ٣٢ ساڵ و یەک کچی گەنج تەمەن ١٥ ساڵ و دوو کوڕی گەنج تەمەن ١٧ و ١٦ ساڵ و سێ منداڵ تەمەن ١١ و ٧ و ٣ ساڵان.

پێنج تووشبوو لە خێزانێکن و کە لە ووڵاتی تورکیا گەڕاینەوە و لە کەڕەنتین دابوون و دانیشتووی شاری هەولێرن.

سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن.

یەک تووشبووی دانیشتووی شاری هەولێر بەهۆی بوونی نیشانەکان دەستنیشانکرا.

 

وەزارەتی تەندروستی

٢٧ ئایار ٢٠٢٠