لەسلێمانی ١٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران
چاودێر: لەراگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان توشبوونی ١٦ حاڵەتی نوێی کۆرۆنای راگەیاند.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، هەشت پیاو و شەش ئافرەت و یەک کچ و یەک کوڕی گەنج، چواردە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی
٢٧ ئایار ٢٠٢٠