عێراق

ژمارەی تووشبووان لەعیراق لەبەرزبوونەوەدایە

27/05/2020


چاودێر: ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 سەعاتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەپارێزگاكانی عیراقدا راگەیاند.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، 287 هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و شەش تووشبووش گیانیان لەدەستداوەو 52 حاڵەتی چاكبوونەوەش تۆماركراوە". 

رونیشكراوەتەوە:" كۆی گشتی تووشبوان بۆ پێنج هەزارو 135توشبوو بەرزبووەتەوەو 2 هەزارو 904 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 175 تووشبووی تریش گیانیانلەدەستداوە".