عیراق.. زۆرترین ژمارەی تووشبووون بەكۆرۆنا لەرۆژێكدا تۆماركرا

عێراق 26/05/2020


چاودێر: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق، ئاماری 24 سەعاتی رابردوودا  ئاشكراكرد، كە 216 هاووڵاتی تووشی كۆرۆنابوون، كە زۆرترین ئاماربووە لەماوەی یەك رۆژدا لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

لەراگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق دا هاتووە:"  ئەمڕۆ 216 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە سەرانسەری وڵاتدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 163 کەس کە دەکاتە 75.4%ی توشبوان لە بەغدا تۆمارکراون، کۆی توشبوانیش بۆ چوار هەزار و 848 کەس بەرزبوەوە.

رونیشكراوەتەوە:" ئەمڕۆ چوار هەزار و 920 پشکنین لە پارێزگاکانی عێراق کراوە، لەو ژمارەیەش 216 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆترینیان لە بەغدا، نەینەوا، هەولێر و بابل بون.

ئاماژە بەوەشدراوە:" لە 24 کاتژمێری رابردودا 41 کەس پەتاکەیان پەڕاندوە و چاکبونەتەوە و شەش توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو: