هێزەكانی عیراق حەشارگەی تێرۆریستانی داعش لە كەركوك بۆردومان ئەكەن

عێراق 18/05/2020


سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە ئەمرۆ دووشەممە 7هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر  پەناگەو حەشارگەی تێرۆریستانی داعش لە گوندەكانی دەوروبەری پارێزگای كەركوك.
لەو بارەیەوە سەرچاوەكە ئاشكرای كردوە حەوت هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر حەشارگەی تێرۆریستان لە گوندەكانی دەوروبەری كەركوك كە بریتین لە گوندەكانی " مزیری ، كبیبە ، روبەیزەی عەسری سەر بە شارۆچكەی دووبز ، ئاشكراشی كردوە پرۆسەكە بە هاوكاری هێزەكانی نەهێشتنی تێرۆر ئەنجامدراوە.
هێزەكانی عیراق رۆژانە هێرش دەكەنە سەر تێرۆریستانی داعش لەسنوری پارێزگاكانی دیالەو كەركوك.