شاندێكی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

عێراق 13/05/2020

چاودێر
لەداهاتوویەكی نزیكدا، جارێكی تر شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم، بۆ گەیشتن بەرێكەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەند، دەچنەوە بەغداد، لەدوای پێكهێنانی تەواوی كابینەكەی مستەفا كازمی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست چاودێر كەوتوون، دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەنێوان هەردوو شاندی باڵای حكومەتی ناوەند و هەرێم لەماوەی رۆژانی رابردوودا، بڕیارە لەداهاتوویەكی نزیكدا، بۆ گەیشتن بەرێكەوتنی كۆتایی و گفتوگۆكردن لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكان، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی شاری بەغداد بكاتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغداد، زۆر لەرێككەوتنی كۆتاییەوە نزیكن و حكومەتی عێراق دەیەوێت لەگەڵ هەرێم رێك بكەوێت، بەتایبەت لەسەر مووچەی فەرمانبەران، بەڵام هەرێم چاوەرێی پێكهێنانی تەواوی كابینەكەی مستەفا كازمیە
لەزانیارییەكاندا ئەوەشخراونەتەڕوو، "بابەتی نەوت و شایستە داراییەكانی هاووڵاتییانی كوردستان، سەرەكیترین بابەتن كە گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت".