سێ سەرکردەی داعش لە کەرکوک دەستگیر کران

عێراق 10/05/2020

چاودێر

 

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە بڵاو کراونەتەوە، سێ‌ سەركردەی ڕێكخراوی داعشیان لە پارێزگای كەركوك دەستگیر كردووە.

 

یەڵماز شەهاب نەجاڕ، بەرپرسی كەرتی باكووری حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردووەتەوە، هێزێكی حەشد توانیویانە سێ‌ سەركردەی ڕێكخراوی داعش دەستگیر بكەن.


ڕوونیشی كردووەتەوە، هەڵمەتەكە لە چوارچێوەی ناوچەكانی كەرتی پڕۆسەكانی كەركوك و لەسەر زانیاریی وردی هەواڵگری ئەنجام دراوە.


دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردودا ڕێكخراوی داعش لە چەندین پارێزگا هێرشەكانی بۆ سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق و حەشدی شەعبی چڕ كردەوە، ئەو هێزانەش هەڵمەتەكانی ڕاوەدونان و دۆزینەوەی چەكدارانی ئەو ڕێكخراوەیان چڕتر كردووەتەوە و ناوبەناو كوشتن و دەستگیركردنی چەندین سەركردە و چەكداری داعش ڕادەگەیەنن.