پارێزگاكانی باشوور خۆپیشاندان لەدژی حكومەتەكەی كازمی ئەنجامدەدەن
عێراق 10/05/2020
شەوی رابردوو پارێزگاكانی باشوور خۆپیشاندان ونارەزایەتیان لەدژی حكومەتەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق ئەنجامدا.
خۆپیشاندەران نارەزایەتیان نیشاندا لەدژی مانەوەی دزو گەندەڵكاران لەدەسەڵات وسزانەدانیان و خراپی رەووشی خزمەتگوزاری لە وڵاتەدا.
لەپارێزگای واست خۆپیشاندەران ئاگریان بەردایە بارەگایەكی پێشووی رێكخراوی بەدر كە هادی عاممری سەرۆكایەتی دەكات كەیەكێكە لەباڵە سەرەكیەكانی بەشداری شیعە لەحكومەتدا و لەلایەن ئیرانەوە پشتیوانی دەكرێت.
هەروەك خۆپیشادەران رێگەی سەرەكی نێوان دیوانیەو نەجەف یان داخست ئاگریان لەسەر شەقامەكە كردبوە.
لەمانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوەو لە بەغداو پارێزگاكانی باشوور خۆپیشاندان لەدژی نەبوونی خزمەتگوزاری وبێكاری وگەندەڵی ئەنجامدەدرێت ئەوەش عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراقی ناچاركرد دەست لەكاربكێشێتەوە
بەگوێرەی راپۆرتەكانی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لەو خۆپیشاندانەدا تا ئێستا زیاتر لە 550 كەس كوژراون بەهۆی كاری توندوتێژیەوە