كازمی: عەبدولوەهاب ساعدی گەڕاندەوە بۆ پۆستەكەی
عێراق 09/05/2020
چاو‌دێر: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد، كەتیایدا داوای ئازادكردنی تەواوی ئەو خۆپیشاندەرانە كردوە كە دەستگیركراون و مستەفا ساعدیشی گەڕاندەوە بۆ پۆستەكەی كە بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆرە.
مستەفا كازمی لەبڕیارەكانیدا ئاماژەی بەوەكردوە:" ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی یاساییه بۆ لێكگۆڵینه‌وه له ئه‌نجامدانی توندوتیژی و سه‌رجه‌م روداوه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له مانگی 10ی ساڵی 2019 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ.
رونیشكراوەتەوە:" لێپرسینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مانی رژانی خوێنی عێراقیه‌كان و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و برینداره‌كان كردوه‌ته‌وه.
ئاماژە بەوەشدراوە:" سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كان كردوه و ده‌ستگیركراون ئازادبكرێن، داواشی له‌ئه‌نجومه‌نی دادگای باڵا كردوه هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئازادكردنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه دۆسیه‌ی بچوكیان له‌سه‌ره و ده‌ستیان نه‌چوه‌ته خوێنی عێراقیه‌كان.
جەختیشكراوەتەوە:"لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به قه‌یرانه‌كان له كه‌سانی پسپۆڕ له كاروباری ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پێكبهێندرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكای تایبه‌ت به‌پێداچونه‌وه به‌رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان هه‌ردولا له‌چوارچێوه یه‌كڕیزی و پاراستنی سه‌روه‌ری عێراقدا.
كازمی له‌به‌شێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كانیشیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "بڕیاریانداوه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌ریقی روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای دژه تیرۆر".