داهاتی نەوتی عیراق 50% كەم دەكات

ئابوری 26/04/2020


سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق پێشبینی دەكات لە ساڵی 2020  داهاتی نەوتی عیراق بە رێژەی 50% كەم بكات هۆكارەكەشی بۆ رەوشی بازاڕ و دابەزینی نرخی نەوت گەراندەوە
غەزبان لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرای كردوە وەزارەتی نەوت پێشبینی دەكات لە ساڵی 2020 نزیكەی 40 ملیار دۆلار داهاتی بێت كە ئەوەش دەكاتە 50% كۆی داهاتی ساڵی رابردوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ساڵی 2019 رۆژانە 4ملیۆن و 291 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم هێنراوە و تێكڕای هەناردەی رۆژانە 3ملیۆن و527 هەزار بەرمیل نەوت بوە وداهاتی ئەو نەوت گەیشتوەتە 78ملیار و 53 ملیۆن دۆلار و نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 61.96 دۆلار فرۆشراوە
غەزبان روونیكردەوە تێچووی بەرهەم هێنانی یەك بەرمیل نەوت لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2018 بریتیە لە 9.44 دۆلار بە تێچووی بەكاربردن و بەرهەم هێنانەوە.
باسی لەوەشكرد كێشەی ئەوەمان هەیە تا ئێستا دەرنەكەوتوە كەی لە پەتای كۆرۆنا رزگارمان دەبێت و كاردانەوەی ئەو پەتایە لەرووی ئابوریەوە چۆن دەبێت. 
 وەزیری نەوتی عیراقی پێشبینیشی كردوە نرخی نەوت تا رادەیەك ببوژێتەوە لەگەڵ دەستكردن بە كەمكردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك+ ەوە