چیرۆكی پشت چه‌ند وێنه‌یه‌كی مێژوویی تۆپی پی (٢)
وەرزش 13/04/2020
ئاماده‌کردن: د. کۆیار شێرکۆ
12ی نیسان، 2005 – سان سیرۆ
مارکۆ ماتێرازی و ڕوی کۆستا
له گه‌ڕی دووه‌می یارییه‌کانی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، ئینته‌رمیلان میوانداری ئه‌ی سی میلانی ڕکابه‌ری کرد له نیسانی 2005دا. ئه‌و کاته‌ی هانده‌ران یاری ئاگرییان هه‌ڵدایه ناو یاریگا و سان سیرۆیان له دوکه‌ڵدا داپۆشی، ستیفانۆ ڕێلاندینی چاوی له‌وه بوو به وێنه‌یه‌ک ئه‌و ساته مێژووییه تۆمار بکات.
ڕێلاندینی، که ئه‌و کات وه‌ک فۆتۆگرافه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕۆیته‌رز کاری ده‌کرد، پێیوابوو باشترین ڕێگا ئه‌وه‌یه له وێنه‌که‌دا یاریزانێک له هه‌ر یه‌کێک له تیمه‌کان و له به‌رده‌م دیواره سووره دوکه‌ڵییه‌که‌ی پشته‌وه‌دا ده‌ربچێت. ئه‌و کاته‌ش که مارکۆ ماتێرازی یاریزانی ئینته‌ر و ڕوی کۆستای میلان له ناوه‌ڕاستی یاریگا ده‌ستییان به قسه‌کردن کرد، ڕێلاندینی ئه‌و ساته‌ی هاته به‌رده‌ست که به دوایدا ده‌گه‌ڕا. به‌ڵام له ناکاو شتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو ڕوویدا.
ڕێلاندینی ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ڕاستیبێت، من بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه یاریزانێکی ئینته‌ر و یاریزانێکی میلان پێکه‌وه له وێنه‌که‌دا ده‌ربچن و فۆکه‌سی کامێراکه بخه‌مه سه‌ر دوکه‌ڵه‌که‌ی پشته‌وه. چه‌ند وێنه‌یه‌کم به دوای یه‌کدا گرت، چونکه ماتێرازی زۆر له ڕوی کۆستاوه نزیک بوو و پێکه‌وه سه‌یری دوکه‌ڵه‌که‌یان ده‌کرد. به‌ڵام له‌ناکاو، ماتێرازی بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک ده‌ستی خسته سه‌ر شانی ڕوی کۆستا. منیش کاتێک ئه‌وه‌م بینی، بووووم. چه‌ند وێنه‌یه‌کم چرکاند، پێم وابێت سێ وێنه بوو. هه‌ر ئه‌و ساته‌ش که ماتێرازی ده‌ستی داگرت، زانیم که ئه‌و وێنه‌یه بوو که بۆی ده‌گه‌ڕام."
ئه‌م ڕه‌فتاره سروشتییه هاوڕێیانه‌یه‌ی ماتێرازی له بری ئه‌وه‌ی ببێته وێنه‌یه‌ک بۆ سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌کان، بووه وێنه‌یه‌کی مێژوویی و نیشانده‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه وه‌رزشییه‌ی ئه‌شێت له هه‌ناوی قوڵترین ڕکابه‌رییه‌کانه‌وه سه‌رده‌ربێنێت. ساڵانی دواتر، وێنه‌که‌ی ڕێلاندینی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بووه ڕه‌مزی دێربی میلان، هاوکات بووه نیشانه‌یه‌ک بۆ پڕ ڕکابه‌ریترین یارییه‌کانی تۆپی پێش.
ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "وێنه‌گره‌کان به‌رده‌وام له‌وه ده‌ترسن که ڕه‌نگه که‌سێکی تر وێنه‌یه‌کی جواتری گرتبێت. له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانیشدا، چه‌ندین وێنه‌گر له ناو یاریگادان، بۆیه هه‌رگیز نازانیت. کاتێک وێنه‌یه‌ک ده‌گریت، ده‌زانیت که وێنه‌یه‌کی باشت گرتووه، به‌ڵام ناتوانی له سه‌دا سه‌د دڵنیابیت له‌وه‌ی که ئه‌م وێنه‌یه ده‌بێته باشترین وێنه‌ی یارییه‌که یان به‌ناوبانگ ده‌بێت. به‌ڵام کاتێک وێنه‌که‌ت ده‌بێته ڕه‌مزێک یان شتێک که هه‌مووان ده‌یناسنه‌وه، ئه‌وکات شانازی به کاره‌که‌ته‌وه ده‌که‌یت. کاره‌که‌مان سترێسی زۆره، جاری وایه تا ڕاده‌ی به‌ستن سارده، بارانێکی زۆر ده‌بارێت. ده‌بێت به‌ر له یارییه‌که له ڕیزێکی درێژدا بووه‌ستیت تا شوێنێکی باشت ده‌ست ده‌که‌وێت. زۆرجار که‌س گرنگی به کاره‌که‌ت نادات. زۆرینه‌ی جاره‌کان ته‌نها وێنه‌ی ڕۆتینی ده‌گرین. به‌ڵام کاتێک شتێکی له‌و جۆره ڕووده‌دات، ده‌زانیت که شایه‌نی ماندوبوونه."