عێراق

لەعیراق ٨٣ کەسی تر تووشی کۆرۆنابوون

05/04/2020

چاودێر: وەزارەتی تەندروستی عیراق نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنای راگەیاندند کە ٨٣ کەسی تر تووشبوون.

لەو راگەیەنراوەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە: لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٨٣ کەسی تر تووشی کۆرۆنابوون و ٥ حاڵەتی تری گیانلەدەستدان تۆمارکراون.

باسلەوەشکراوە: بەو شێوەیە کۆی تووشبووان بۆ ٩٦١ کەس و گیانلەدەستدان بۆ ٦١ کەس بەرزبوونەتەوە.