6 تووشبوی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری نەجەف تۆماركرا

عێراق 05/04/2020


فەرمانگەی تەندرووستی نەجەف بڵاویكردوەتەوە ئەمرۆ یەكشەممە 6 تووشبوی نوێ بە كۆرۆنا ڤایرۆس تۆماركراوە
رەزوان كامیل كندی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی نەجەف لەراگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە فەرمانگەی تەندرووستی نەجەف 6 تووشبوی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردوە پاش ئەوەی تاقیگەی تەندرووستی گشتی لە نەجەف 98 تێستی تاقیگەیی ئەنجامداوەو ئەنجامەكەشی بەم شیوەیە بوە
شەش حاڵەتی بەریكەوتن لەگەڵ كەسانی هەڵگری ڤایرۆسەكە ئەو كەسانە دانیشتوی گەرەكانی " جامیعە ، رابیعە، قودس ، قادسیەیی دووەم ، نزیك فرۆكەخانە،رەحمە و شارۆچكەی مەنازیرە.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە ژمارەی تووشبوان لە شاری نەجەف بەرزبوەتەوە بۆ 181 تووشبو لەو ژمارەیە 53 تووشبو چاكبونەتەوەو 5 كەسیش گیانی لەدەستداوە.