نوێنەرێک: بەرنامەکەی زورفی گشتگیرو گونجاوە

کوردستان 04/04/2020

چاودێر: ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتیی بەرنامەکەی عەندنان زورفی بۆ حکومەتی کاتی عیراق بەگونجاو دەزانێت.

شێروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە:ئەمڕۆ عدنان زورفی كارنامەئ حكومەتەكەی ناردوە بۆ پەرلەمانی عێراق و رایگەیاندوە لە داهاتوویەكی نزیكدا ناوی كاندیدەكانی بۆ حكومەت تقدیم دەكات لە كاتی دەستوری خۆیدا
كارنامەكی ۱٦ تەوەر لەخۆ دەگرێت
۱_ گرنگی زۆری بە ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوە لە داڕشتنەوەی خلیەی ازمە و تخصیص كدنی پارەی پێویست و دەستەبەری پشتیوانی نێو دووڵەتی و جێبەجێكردنی بڕیارەكان بە توندی و هاوكاری كردنی خەلكی هەژار و كەمدەرامەت كە زەرەرمەندی ئەم بارودۆخەن
۲_ پڕۆژەیاسای بوجەی ۲٠۲٠ بەزووترین كات بنێرێت بۆ پەرلەمان
۳_ ئامادەكاری بكات بۆ ئەنجامدانی هڵبژادنی پێش وەخت لەماوەی ساڵێك لە متمانە وەرگرتنی حكومەتەكەی
٤_ گەنگی دان بە داواكاری خۆپیشاندەران و لێپرسینەوەی تاوانباران و یارمەتی دانی كەس وكاری شەهیدەكان دابین كردنی دادگری كۆمەلایەتی و هەلی كار
٥_ لە رووی ئابوری و وەبەرهێنان گرنگی بە كەرتی تایبەت دەدات
٦_ سەروەری یاسا و پشتگیری هێزە سەربازی و ئەمنیەكان و دەعمی حشدی شعبی و پێشمەرگە
لێرەدا باس لەوە دەكات كە دەبێ چەك تەنها بە دەستی دەوڵەتەوە بێت واتا ڕووبەڕوو بوونەووی میلیشیا چەكدارەكان ئاستەنگێكی گەورویە لە بردەم زرفی
۷_ هەوڵی گەڕانەوەی ئاوارەكان دەدات بۆ ناوچەكانی خۆیان كە یەكێكە لەداواكاریە سەرەكیەكانی سوننەكان و جگەلە ئاوەدان نەكردنەوەی ناوچەكانیان بۆگەرانەوە پێویستە لەڕوی ئەمنیەوە موقفیان سەلامەت بێت كە گرفتێكی زۆریان بۆ دروست دەكرێت
۸_ گرنگی دانی زیاتر بە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی
۹_ باشتركردنی كاری حكومەت كە بەتایبەت باس لە برەودان بە سیستەمی بانكی دەكات كە كەرتێكی دواكەوتوو پر كێشەیە لە عێراق
۱٠_ رووبەرووبونەوەی گەندەڵی كە باس لە یارمەتیدانی دەزگاكانی چاودێری و دادوەری دەكات لە گەل دەوستكردنی چەند ناوچەیەكی پیشەسازی و ئازاد
۱۱_ لە سیاسەتی دەرەوە باس لە هاوسەنگی و خستنە پێشەوەی بەرژەوندیەكانی عێراق و هاوسەنگی لە نێوان ولاتانی ناوچەكەو دونیا
۱۲ _ پەیوەندی نێوان حكومەتی هەرێو حكومەتی ناوەند كە باس لە لێكتێگەیشتنی ایجابی و هاوبەش و جێبە جێكردنی دەستور و شەراكەت و یەكپارچەیی دەكاتەوە
لێرەدا شتەكان زیاتر عمومین و بەرای من دووسەرەیە كە دەكرێت پەیوەندیەكان باش بن یان خراپ بن و بەهیچ شێوەیەك باسی نەوت و بوجە و ناوچە جێناكۆكەكان ناكات
۱۳_ پشتگیری پارێزگاكان كە زیاتر مەبەستی شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان و لا مەركەزیەتە
۱٤_ گرنگی دان بە بواری پەروەردە و فێركردن كە گرنگی دانە بە خوێندنی پیشەیی و دروستكردنی بینا بۆ خویندنگاكان
لێرەدا زۆر بابەتی تری پەردورەدەی و خۆێندنی بالا هەیە كە نەچۆتە سەر باسكردنیان
۱٥_ زیادكردنی دەوری ژنان
۱٦_ كارنامەی وەزارتەكان كە دەبێت وەزیرەكان لەماوەی ۳٠ ڕۆژدا كارنامەی وەزارەتەژانی خۆیان پێشكەش بكەن و لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر بدرێت

سەرەرای هەندێك كەم و كوڕی بەرنامەیەكی گشتگیر و باشە بۆ ساڵێك لە تەمەنی حكومەتێكی كاتی

شیروان میرزا
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٤/ ٤ / ۲٠۲٠