عێراق

ژمارەی تووشبووان لەعیراق لەبەرزبوونەوەدایە

04/04/2020


چاودێر: لەنوێترین راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا، تووشبوونی 58 حاڵەتی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەنرا.

لەراگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا، هاتووە:" لەماوەی 24 سەعاتی رابردووا 58 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا  تۆماركراوەو كۆی گشتی بۆ 878 توشبوو بەرزبووەتەوە".

رونیشكراوەتەوە:" دووان لەتووشبووان گیانیانلەدەستداوەو كۆی گیانلەدەستدان بۆ 56 كەس بەرزبووەتەوە".