ئەندامی گروپێکی فۆلکلۆریی تورکی، بەهۆی مانگرتنییەوە لە خواردن گیانی لەدەستدا

ڕەخنەی چاودێر 04/04/2020


ئا:رەخنەی چاودێر 

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە بڵاوکراوەیەکیدا هەواڵی کۆچی دوایی خانمە گۆرانیبێژی تورک ( هێلین بۆلێک)ی تەمەن ٢٨ ساڵی بڵاو کردەوە. 
خانمە هونەرمەندەکە وەک بەرهەڵستی و ناڕەزاییەک لە  دژی ئەو سزایەی حوکمەتی وڵاتەکەی سەپاندوێتی بەسەر باندەکەیاندا،  بۆ ماوەی ٢٢٨ ڕۆژ مانی لە خواردن گرت و، ڕۆژی هەینی ٣ی ئەم مانگە گیانی لەدەستدا.
هەروەها ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشدا کە حوکمەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە کار و چالاکییەکانی گروپەکەی ڕاگرتووە و کۆی بەرهەمە بڵاوکراوەکانیانی سڕیوەتەوە، شایەنی باسیشە گروپی (یۆروم) کە زیاتر بە گۆرانییە شۆڕشگێڕانەکانیان ناسراون، لە لایەن دەوڵەتی تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپاوە بە تیرۆرست ناوزەند کراون، بە تۆمەتی ئەوەی کە گروپەکە پەیوەندییان بە شەڕڤانانی ( DHKP )وە هەیە.